AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ١٠:٣٠

ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری ئێران: ناوچەکە دەبێ لە ئیسڕائیل پاک بێتەوە

ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری ئێران: ناوچەکە دەبێ لە ئیسڕائیل پاک بێتەوە

ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: دەبێ ناوچەکە لە ئیسڕائیل پاک بکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات گێژاوی دەروونی لە نێو خەڵکدا دروست بکات.

ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات گێژاوی دەروونی لە نێو خەڵکدا دروست بکات، لە کاتێکدا خەڵکی ئێران هاودەنگی خۆیان زیاتر دەکەن.
ئێران وڵاتێکی گەورەیە، ڕاستە فەرماندەی گەورەمان لەدەستدا، بەڵام ئێران خاکی پیاوە ئازاکانە و بە دڵنیاییەوە جێگرەوەیەک بۆیان دەبێت.
جەختیشی کرد ناوچەکە دەبێت ڕزگاری بێت لە ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل؛ ئەمریکییەکان باجی کارەکانیان دەدەن.

News ID 55421

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha